ڕێژەی خۆکوشتن لە ڕیزەکانی سوپای ئەمەریکا لە 2023ـدا بەرز بووەتەوە
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، خۆكوشتن له‌ناو ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته له ساڵی 2023 له ساڵی 2022 پتر بووه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه و پێنتاگۆن ناچار ده‌كات هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانی بۆ سنوورداركردنی ئه‌و دیارده‌یه چڕ بكاته‌وه.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو سوپای ئه‌و وڵاته‌دا، ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه و جۆرێكه له "نسكۆ".
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ڕایگه‌یاندووه، دۆسیه‌ی خۆكوشتن له ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی دیكه، بووه‌ته له‌پێشینه‌وه و به وردی چاودێری ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی له‌م باره‌وه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، خۆكوشتن له‌ناو سوپا و هێزه ئاسمانییه‌كان به‌راورد به خۆكوشتن له‌ناو ڕیزه‌كانی هیزی ده‌ریاوانی، زۆر زیاتره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی، 523 سه‌رباز له ساڵی 2023 خۆیان كوشتووه، له كاتێكدا 493 سه‌رباز له ساڵی 2022ـدا خۆیان كوشتووه.