سنە.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی

پێکدادانی دوو تۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سنە - کامیاران
پێکدادانی دوو تۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سنە - کامیاران

لە سنووری پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە حەوت کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سنە - کامیاران بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری بیجۆ، سێ کەس گیانیان سپارد و سێ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

ئاژانسی ئێرنا لە زاری عیسا گەوهەری ئەفسەری پۆلیسی هاتووچۆ بڵاوی کردووەتەوە، تیمەکانیان لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی لە بوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ ئاگەدار کراونەتەوە، کە ڕووداوەکە لە دووری 18 کیلۆمەتر لە شاری سنە - کامیاران ڕووی داوە و هۆکارەکەشی تیژڕەوی و پابەندنەبوون بە خێرایی دیاریکراوەوە بووە.