نوێنه‌ری مه‌شهه‌د له شورای ئێران: زیاتر له 36 ملیار دۆلار و 80 ته‌ن زێڕ ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه
له رێگه‌ی سێ بانده‌وه ره‌وانه كراوه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری شاری مه‌شهه‌د له ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئهنجوومهنهكهیدا ئاشكرایكرد، تاران بڕی زیاتر له 36 ملیار دۆلار و 80 ته‌ن زێڕی ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی "مێهر"ـی كۆماری ئیسلامی ئێران، "جه‌واد كه‌ریمی قدوسی" نوێنه‌ری شاری مه‌شهه‌د، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی (3) ساڵی رابردوودا، له‌سه‌ر بڕیاری "حه‌سه‌ن رووحانی" سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕی (36.1) ملیار دۆلار له گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه و ئه‌و پاره‌یه له رێگه‌ی (3) باندی قاچاخچێتی و بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ره‌وانه كراوه. هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، كه بڕی (80) ته‌ن زێڕیش ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.
به گوێره‌ی "قدوسی" ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ی شوێنێك كراوه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه‌دایه.
"قدوسی" جەختیشیکرده‌وه، ئەم بابەتە له ساڵی (2017)دا لە کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی به ئامادەبوونی سەرۆکی ئەو کاتی بانکی ناوەندی، وەزارەتی ئیتڵاعات، دەزگای ئیتڵاعاتی سوپا و وەزارەتی دارایی، تاوتوێ کراوە و ڤیدۆکەیشی لە بەر دەستدایە.
وته‌كانی "قدوسی" له‌و میانه‌یه‌دا هاتن، كه ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی كابینه‌ی "حه‌سه‌ن رووحانی" گرت و سه‌رۆك كۆماری به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌های دراوی نیشتمانی ئێرانی لاواز كردووه و نه‌یتوانیوه پارێزگاری له بازاڕی ناوخۆیی بكات.