وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ پلانی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی لوبنانی پەسند کرد

چه‌ند ڕاپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا پلانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لوبنانی په‌سند كردووه و ئومێده‌واره به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی پلانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌ینی، 15ـی تشرینی دووه‌می 2014، ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا پلانێكی سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لوبنان له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا په‌سند كردووه، كه هاوكات ئومێده‌واره به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی له كۆشكی سپی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، پلانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسی له‌وه كردووه، پلانه‌كه "گواستنه‌وه‌ی حزبوڵلا و هێزه چه‌كداره‌كانی و چه‌كه‌كانی بۆ باكووری لیتانی" له خۆ گرتووه، كه هاوكات "سوپای لوبنان و هێزه‌كانی (یونیفیل) به گوێره‌ی ئه‌و پلانه له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبوڵلا بۆ باشووری لوبنان."
ڕۆژنامه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تاكه خاڵی سه‌ره‌كی كه تا ئێسته له پلانه‌كه‌دا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه بریتییه له‌وه‌ی ئاخۆ ئیسرائیل له ئه‌گه‌ری شكستی سوپای لوبنان و هێزه‌كانی (یونیفیل) ده‌توانێت ئاگربه‌ست له به‌رانبه‌ر حزبوڵلا ڕابگرێت؟