داوا دەکرێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق بخرێته‌ڕوو

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له په‌رله‌مان بخرێته‌ڕوو، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕاسته ناكۆكی له‌نێوان پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می فره‌بازنه‌ییدان و عێراق به‌سه‌ر 83 بازنه‌دا دابه‌ش ببێت، هه‌ندێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌موو عێراق یه‌ك بازنه‌بێت.
هاوكات په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان تائێستە له په‌رله‌مان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وه‌ێ هه‌مواری یاساكه بكرێت، به‌جۆرێك لایه‌ن هه‌یه خوازیاره بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كراوه‌بن، هه‌ندێكیش هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌كی داخراوی هه‌ڵبژاردن بێت.
پرسی هه‌موار یاخود ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دێته‌وه به‌ر باس، به‌هۆیه‌وه مشت‌ومڕ و ناكۆكی سیاسی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌جۆرێك لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر شێواز و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كدا دابه‌ش بوون
له‌دوایین لێدوانی‌دا، نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ده‌كات دۆسێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی داوا ده‌كات ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره، ڕه‌وانه‌ی حكوومه‌ت بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت و بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه عارف حومامی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكردووه، هێزگه‌لێكی سیاسی هه‌ن پشتیوانی له هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌م پرسه ته‌نها په‌یوه‌ندیی به ده‌وڵه‌تی یاساوه نییه، به‌ڵام به‌هۆی بۆچوونی جیاواز‌و ناكۆكی سیاسی هه‌مواره‌كه ئاسان نابێت، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌شنوسێكی گونجاوی هه‌ڵبژاردن ڕێكبكه‌ون، ڕه‌نگه ئه‌م پرسه سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: "ده‌رگا بۆ گشت هێزه سیاسییه‌كان كراوه‌یه، به‌تایبه‌تی ڕه‌وتی سه‌در به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی سیاسین، هیوادارن به‌شداری له نووسینه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
به‌گوته‌ی حومامی، هه‌ندێك هێز ده‌یانه‌وێ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، هه‌ندێكیش خوازیارن ته‌واوی عێراق یه‌ك بازنه‌بێت، وه‌كو ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ سیسته‌می 83 بازنه‌ییدا نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ر شارێك چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بێت".
هاوكات، كازم فه‌یاز، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمی پێشنیازی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له په‌رله‌مان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێ یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه ناكۆكی سیاسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌جۆرێك هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ بازنه‌ی كراوه بمێنێته‌وه و هه‌ندێكیش بازنه‌ی داخراویان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك پێ باشه".
هەروەها به‌گوته‌ی فه‌یاز، هه‌مواری یاساكه ئاسان نابێت، چونكه لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.