ویلیا‌م ڕۆبەک: كورد پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەمەریکادا هەیە

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریكا چه‌ند كه‌سێكی بۆ پۆسته باڵاكانی ئیداره‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و دوای كه‌متر له 70 ڕۆژی دیكه ده‌چێته كۆشكی سپی.
لە نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوه‌كو ئێستە پێشنیاز كراون چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك و دۆستی كورد هه‌ن وه‌ك مایك واڵز، ماركۆ ڕۆبیۆ كه له كۆنگرێس داكۆكیان له مافه‌كانی كورد كردووە، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به بوونی ئه‌و كه‌سانه له پۆسته باڵاكانی ئیداره‌ی ئه‌مەریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێش بچن.
ئیدارەی نوێی ئەمەریکا لە سەرەتای پێكهێنانی دایه و زۆرترین چاویش لەسەر پێگه گرنگه‌كانه، بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارییه‌تی دۆناڵد ترەمپ، ناوی چەند كه‌سێكی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کردووە و چەند كه‌سایه‌تییه‌كیش لە مێدیاکان ناویان دەهێنرێت، لەو کەسانە هاوشێوەی مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ وەزیری دەرەوە و مایک واڵز، بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتشمانیی هەن، هەردووکیان لە کۆنگرێس دەنگی دیارن بۆ پشتگیری لە کورد.
باڵیۆزێکی پێشووتری ئەمەریکا پێی وایە ئەمەریکا پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ کورد هەیە و ئەمە پەیوەست نییە بە گۆڕانکاری لە ئیدارەی ئەمەریکا، بەڵام بوونی هەندێ کارەکتەر لەنێو ئیدارە پەیوەندییەکە بەهێزتر دەکات.
ویلیا‌م ڕۆبەک، باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریكا له بەحرێن و سووریا بە کوردستان24 دەڵێت: "كورد پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ حکوومەتی ئەمەریکادا هەیە، خەڵک هەیە لەنێو حکوومەتی ئەمەریکا بەباشی لە پەیوەندییەکە تێدەگەن و فشار دەکەن بۆ هێشتنەوەی ئەو پەیوەندییە نزیکە و پشتگیریکردنی کوردەکان، زۆر بەڕوونی هەرکەسێک بچێتە کۆشکی سپی دەبێت پێزانینی هەبێت بۆ پەیوەندی نێوان کورد و ئەمەریکا و بیخاتە نێو چوارچێوەیەکی فراوانی ناوچەیی."
له چه‌ند ئیداره‌ی ڕابردووی ئه‌مەریكا كورد وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ سه‌یر كراوه، ئه‌و هاوبه‌شییه‌ش له‌ڕووی سیاسی، ئه‌منیی و ئابووری ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌وە، واشنتۆن جه‌خت له پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمێكی به‌هێزی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه.
لای خۆیەوە ئارش ساڵح، شرۆڤەکاری سیاسی کورد گوتی: "له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مەریكا گرووپی دۆستانی كورد یاخود كۆكه‌سی كوردی هه‌یه، كه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات پێكدێن، ئه‌و كه‌سانه له ڕابردوودا كاریگه‌ریان له ناردن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژە و بڕیارانه هه‌بووه کە په‌یوه‌ست بوون به هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكیان پێگه‌ی باڵایان له ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مەریكادا ده‌بێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مەریكا پێگه و ڕۆڵی گرنگیان پێده‌درێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دڵسۆزی، نزیكی و گوێڕایه‌ڵیان بێت بۆ دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و كه‌سانه‌ش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك ده‌بێت.