حکوومەتی لوبنان بە ڕاوێژ لەگەڵ حزبوڵڵا وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دەداتەوە
![ئاڵای لوبنان](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1731668448_kurdistan24.jpg)
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی لوبنانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به پێشنیاز و پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕاگرتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
هه‌ینی، 15ـی تشرینی دووه‌می 2014، سه‌رچاوه‌كان له لوبنان به ئاژانسه‌كانی ڕاگه‌یاندنیان گوتووه، نه‌بیل به‌ری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ڕاگرتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هیچ هه‌موارێكی بڕیاری ژماره 1701ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ساڵی 2006 قبووڵ ناكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌ستكراوه بكات.
پێشتر بڵاو كرایه‌وه، لیزا جۆنسۆن، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌یرووت پلانێكی ئه‌مه‌ریكای ڕاده‌ستی نه‌بیل به‌ری كردووه و تێیدا پێشنیازی ئاگربه‌ستی خستووه‌ته ڕوو.
مێدیای لوبنانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، به‌ری به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه، ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ده‌كات.
هه‌ینی، 15ـی تشرینی دووه‌می 2014، ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا پلانێكی سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لوبنان له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا په‌سند كردووه، كه هاوكات ئومێده‌واره به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی له كۆشكی سپی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، پلانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسی له‌وه كردووه، پلانه‌كه "گواستنه‌وه‌ی حزبوڵلا و هێزه چه‌كداره‌كانی و چه‌كه‌كانی بۆ باكووری لیتانی" له خۆ گرتووه، كه هاوكات "سوپای لوبنان و هێزه‌كانی (یونیفیل) به گوێره‌ی ئه‌و پلانه له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبوڵلا بۆ باشووری لوبنان."
ڕۆژنامه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تاكه خاڵی سه‌ره‌كی كه تا ئێسته له پلانه‌كه‌دا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه بریتییه له‌وه‌ی ئاخۆ ئیسرائیل له ئه‌گه‌ری شكستی سوپای لوبنان و هێزه‌كانی (یونیفیل) ده‌توانێت ئاگربه‌ست له به‌رانبه‌ر حزبوڵلا ڕابگرێت؟