ڕاپۆرتێک: کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق "دیاری"ـیەکە پێشکەش بە چین و ئێران دەکرێت

كۆڕبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه به پێویستی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات و پێی وایه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته "دیاری" بۆ چین و ئێران.
په‌یمانگه‌ی "كۆڕبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"ـی ئه‌مه‌ریكی له نوێترین ڕاپۆرتیدا له ژێر ناونیشانی "ئه‌گه‌ر تره‌مپ عێراق به جێ بهێڵێت، ده‌بێته دیارییه‌ك و پێشكه‌شی ئێران و چینی ده‌كات"، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ده‌رفه‌تێك له به‌رده‌م تره‌مپدایه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی جۆو بایدن كه له بری فشاری توند ده‌یویست ئێران له خۆی ڕازی بكات، ڕاست بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانگه‌یه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تره‌مپ و ڕاوێژكاره‌كانی به‌رله‌وه‌ی بڕیاری كشانه‌وه له عێراق بده‌ن، ده‌بێت تێچووی سازشكردن له‌و وڵاته ستراتجه له‌به‌رچاو بگرن!
په‌یمانگه‌ی "كۆڕبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"ـی ئه‌مه‌ریكی هاوكات به پێویستی زانیوه، سوپای ئه‌مه‌ریكا نه‌ك هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو له ته‌واوی عێراق بمێنێته‌وه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، وازهێنان له عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، واته زیانگه‌یاندن به‌و توانا سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیجه‌كان له ناوچه‌كه‌دا پێشكه‌شی ده‌كات.