تاوەکوو کۆتایی 2023 ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 43 ملیۆن کەس بووە
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بکرێت، بەڵام بە گوێرەی ئامارەکانی ژمارەی دانیشووان کە لەلایەن دەستەی ئاماری حکوومەتی عێراق بڵاوکراوەتەوە، تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2023 کۆی دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس بووە، لەگەڵ ئەمەشدا عێراق خاوەنی کۆمەڵگەیەکی گەنجە.