تەندروستیی عێراق: ژمارەیەک کارگەی دەرمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق
باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق

وەزیری تەندروستیی عێراق، دەڵێت: دەرمانی ناوخۆیی بە چەندین تاقیکردنەوە و پشکنیندا تێدەپەڕیت و هەر وەک دەرمانی بیانی ڕەچاوی کوالێتییەکەی کراوە و شیاوە بۆ بەکار هێنان. گوتیشی: ژمارەیەک کارگەی دەرمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی تشرینی دووەمی 2024، دکتۆر ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: حكوومەت 4 ئاسانكاری بۆ پیشەسازی دەرمانسازی دابین كردووە كە ئەمەش دەستکەوتێکی بێ وێنەیە، هەروەها دەرمانی ناوخۆیی بە چەندین تاقیكردنەوە و پشكنیندا تێدەپەڕێت وەک دەرمانی بیانی، هەروەها ڕەچاوی كوالێتییەکەی کراوە بۆ مەبەستی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان.

وەزیری تەندروستیی عێراق، دەڵێت: ئێستا 31 کارگەی دەرمانمان لە عێراق هەیە، 20 کارگەی دیکەش لە قۆناغی دروستکردن دان، کە شوێنەکانیان لە کەربەلا، نەجەف، بەسرە، دیوانییە، سەڵاحەددین، ئەنبار و هەرێمی کوردستانن.

جەختی لەوەش کردەوە، مۆڵەت بە زۆرێک لەو وەبەرهێنەران دراوە بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی دەرمان، بەڵام بە مەرجی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.

هاوکات هیوادارە لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا بگەنە قۆناغی دەستەبەرکردنی 90%ـی پێدایوستییەکان لە ڕێگەی دەرمانی ناوخۆییەوە.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل