ترەمپ، ستیڤن چەنگ وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەستنیشان دەکات

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، ستیڤن چەنگـی وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەستنیشان کرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بەردەوامە لە هەڵبژاردنی کەسە نزیکەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستە حکوومییەکانی وڵاتەکە لەو کاتەی کە بە فەرمی دەست بەکار دەبێت، ڕۆژی هەینی 15ـی تشرینی دووەمی 2024، ناوبراو، ستیڤن چەنگـی وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەستنیشان کرد.
ترەمپ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ستیڤن چەنگ لە یەکەم هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیمەوە لە ساڵی 2016ەوە ڕاوێژکاری متمانەپێکراو بوو، هەروەها بەردەوام بوو لە پاڵپشتیکردنی بنەماکانی ئەمەریکای یەکەم بە درێژایی خولی یەکەمم، هەر ئەمەش بووە هۆی دووبارە سەرکەوتنە مێژووییەکەمان لە ساڵی 2024.
ڕۆژی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توندیان کرد، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان بوون. لە ئەنجامدا دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت.