ناوەرۆکی پێشنیازی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان
ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه پێشنیازێكی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئەو دوو وڵاتەوە وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
له 24 كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان 59 كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان بڵاوی كرده‌وه، له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، تا ئێستا سێ هه‌زار و 445 هاووڵاتی كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه پێشنیازێكی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی له‌لایه‌ن لوبنان و ئیسرائیله‌وه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
پڕۆژه‌كه پێشنیازه‌كه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه له‌نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژە، هاوكات 13 خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت.
گرنگترین خاڵه‌كانی پێشنیازی ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مانه‌ن:
ئیسرائیل و لوبنان دان به گرنگی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1701 ده‌نێن.
لوبنان و ئیسرائیل مافی به‌رگریكردن له خۆیان هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد
سوپای لوبنان ده‌بێته تاكه هێز كه بوونی له باشووری وڵات هه‌بێت.
هه‌ر چه‌ك فرۆشتنێك ده‌بێت له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی لوبنان دا بێت.
له‌سه‌ر سنوور سه‌رپه‌رشتی هێنانی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ده‌كرێت.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه چه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنن.
پێویسته ئیسرائیل له ماوی 7 رۆژدا له باشووری لوبنان بكشێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
پێویسته له ماوه‌ی 60 رۆژدا لوبنان گرووپه‌كان له چه‌ك دابماڵێت.