خەڵکی شارەدێکانی کەندێناوە، دیبەگە و مەلاقەرە ئاگەدار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی کەندێناوە سەبارەت بە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ئاراستە خەڵکی سێ شارەدێ و گوندەکانی سنوورەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت " بەشداریردنی هەموو لایەک لە پرۆسەکە زەرورەتێکی مێژووییە".
ئاگەدارییەکە ئاراستەی خەڵکی شارەدێکانی کەندێناوە، دیبەگە، مەلاقەرە و تەواوی گوندەکانی سنوورەکە کراوە، کە کاتژمێری 8ی سبەی شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2024، لە ماڵەکانیاندا لە شارەدێکان، گوندەکان و کێڵگەکانیان ئامادەبن بۆ پێشوازی لە بژمێرانی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە کەڕەتی یەکەمدا.
هەروا ئاماژیداوە، هەموو لایەک ئاگەدار دەکەینە بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆتان هەڵسن بۆ خۆناونووسکردنی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە و خێزان، بەتایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی لە شاری هەولێر و دەروبەی دەژین، چونکە بەشداربوونتان بەرپرسیارانەیە و بۆخۆتان و نەوەی داهاتوو؛ هەروەها هەستی بەرپرسیارێتیە بەرانبەر ناوچەكە و خاکەکەتان و مافەڕەواکانی هاونیشتیمانی بونتان.