ئینتەرنێت گرفتی بۆ تۆماری ئەلیکترۆنیی سەرژمێری دروست کردووە

سەرپەرشتێکی تیمی بژمێری سەرژمێری لە سنووری شارەدێی دیبەگە دەڵێت: "خەڵکی بە گەرم و گوڕییەوە پێشوازی پرۆسەکە دەکەن، بەڵام سستیی هێڵی ئینتەرنێت بووەتە گرفت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوە بچێت."
ئومێد عەزیز، کە لە دیبەگە سەرپەرشتی تیمێکی بژمێر دەکات بۆ کوردستان24 گوتی: "هێلی ئینتەرنێت بووەتە گرفتێکی گەورە لەبەردەم بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی، چونکە خاوی و سستی ئینتەرنێت وایکردووە ستافەکانی بژمێر تووشی کێشەی زۆر ببنەوە لە تۆمارکردنەکاندا، هەروەها خەڵکەکەش لە چاوەڕوانی بێزاری خۆیان دەببڕن."
هەروەها ئاماژەیدا "ئەو هاووڵاتییانەی خەڵکی ڕەسەنی دیبەگە و گوندەکانی دەوروبەرن، بەڵام لە شوێنی دیکە نیشتەجێن، دەتوانن بچنەوە زێدی خۆیان لەگەڵ کەسوکارەکانیان خۆیان تۆمار بکەن، چونکە لە هەر خانووێکدا دەتوانرێت تاوەکوو سێ خانەوادە تۆمار بکەین."
لە ساڵی 1988 ـەوە بەهۆی ڕووخاندنی گوندەکان و تەعریب کردنی ناوچەکە، زیاتر لە 20 گوندی تەعریبکراو هەن و بەشێک لە خەڵکی شارەدێی دیبەگە و گوندەکانی دەوروبەری هاتوونەتە هەولێر و ناوچەکانی دیکە و لێی نیشتەجێ بوونە، بەڵام دوای شەڕی ئازادی عێراق بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2024، بە فەرمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە 15 شارۆچکە، 46 شارەدێ و 350 گوندی سنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێ کرد.