دەستەی ئاماری هەرێم: لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە پێویستە هەموو کەسێک لە ماڵەوە بێت
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سه‌رژمێريى گشتىی دانیشتووان له هه‌موو عێراق و هه‌رێمى كوردستان له يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هەروەها لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ دەبێت و پێویستە هەموو کەسێک لە ماڵەوە بێت.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، دەستەی ئاماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا، باسی لەوە کرد، کە سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک کاتدا جێبەجێ دەکرێت.
دەستەی ئاماری هەرێم لەبارەی پرۆسەکە چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو:
پڕكردنه‌وه‌ى تۆمارى خێزان
دەستەی ئامار دەڵێت: بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، له ڕۆژانى 17، 18، 19/11/2024 سه‌ردانى گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار، گوند و هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم، هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كرێن بۆ مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان و بۆ بژمێره‌كانيش له كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تاييان لێ وه‌رده‌گيرێت، وه‌ك جۆرى بينا، ژماره‌ى خيزانه‌كانى نێو بينا، ناوى سيانيى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دايك و باوكى دايكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌يوه‌نديى كه‌سه‌كان به سه‌رۆكى خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووى له‌دايكبوونيان.
له 20 و 21/11/2024 قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌نرێت
دەستەکە ئاماژە بەوە دەکات، پێويسته هه‌موو كه‌سێك لەو دوو ڕۆژە له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه و دڵنيا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12 شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22/11/2024 فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت و هيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.
له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا دوايين گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان (بۆ نموونه هه‌بوونى له‌دايكبوون يان مردن) تۆمار ده‌كرێن وئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن وزانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كانيان لێ وه‌رده‌گيرێت.
پێويسته له‌م ماوه‌يه‌دا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11) كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی وهاوڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نیە) وكۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت چونكه له‌كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييه‌كان لێيان داوا ده‌كات. هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێویەکی کاتی بە هۆی سەفەر بۆ دەرەوەی ووڵات بە تایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.
دوا قۆناغ له 22/11/2024 بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن وديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانكردنى گشت خێزانه‌كان كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى پێ دێت.
زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێ بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی وبە پێی یاسا رێگە پێندراوە. بۆیە، هاوکاری هاووڵاتیان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان ئەبێ بە پلەی یەکەم چونکە لە ئەنجام حکومەت ئەتوانێ زیاتر خزمەت بگەینێ بە پشت بەستن بە داتای وورد.
سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژ 5988 لە 14/11/2024، نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 34160 لە 14/11/2024 و فەرمانی وەزاری وەزارەتی پەروەردە ژمارە 364 لە 14/11/2024، هەمان ئەم ڕێنوێنیە جێبەجێ دەکرێ و هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لە وێ سەرژمێری بکرێن.