دادگەی ئەمەریکا جووتیارێک بە تۆمەتی کۆپیکردنی "بەران"ـی جۆری "مارکۆ پۆلۆ" سزا دەدات

بەرانی جۆری  "مارکۆ پۆلۆ"
بەرانی جۆری "مارکۆ پۆلۆ"

دادگه‌ی ئه‌مه‌ریكی جووتیارێك سزا ده‌دات كه‌ به‌ بێ ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌، قاچاخی به‌ ئاژه‌ڵ كردووه‌ و جۆرێكی تایبه‌تی لێ كۆپی كردووه‌.

به‌ پێی مێدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دادگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سزای شه‌شه‌ مانگ زیندانی به‌سه‌ر ئارسه‌ر شۆبارت، كه‌ جووتیارێكی خەڵکی مۆنتانایه‌ سه‌پاندووه‌. 

ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، شۆبارت به‌ بێ ئاگه‌داری ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی، قاچاخی به‌ "به‌ران"ـی جۆری "مارکۆ پۆلۆ" كردووه‌ کە مەترسی لەناوچوونی له‌ سه‌ره‌وه‌ و لە قیرغیزستانەوە بە قاچاخ بردوویه‌تییه‌ ئەمه‌ریکا.

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، شۆبارت ساڵی 2015 گرێبه‌ستی لەگەڵ تاقیگەیەکدا کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی "به‌رانه‌كان"ـی بۆ كۆپی بكه‌ن و ناوی كۆپیكردنه‌كه‌ی ناوه‌ "پاشای چیای مۆنتانا (MMK)".

به‌رانی "مارکۆ پۆلۆ" کە جۆرێكی ڕه‌سه‌نی زنجیرە چیای پامیره‌ لە ئاسیای ناوەڕاست، یەکێکە لە گەورەترین جۆرە به‌رانه‌ کێوییەکان لە جیهاندا و به‌ شاخه‌ گه‌وره‌كانی ناسراوه‌، كه‌ درێژییەکەی دەگاتە دوو مەتر، ئەمەش وای کردووە ڕاو بكرێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێكی ناوازه‌ و تایبه‌ته‌، خواستێكی زۆر له‌ شاخه‌كانی و پێسته‌كه‌ی هه‌یه‌.

بە پێی بەڵگەنامەکانی دادگه‌، شۆبارت بە دوای ئەوەدا بووە، سه‌رنجی كڕیاران و ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م جۆره‌ به‌رانه‌ بۆ لای خۆی ڕابكێشیت و ئه‌و جۆره‌ كۆپی بكات بۆ پارێزگاریكردن له‌ جینه‌كانی كه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره‌.

بەڵگەنامەکانی دادگه‌ ئاماژە بەوە دەکەن شۆبارت نەوەکانی ئه‌و جۆره‌ به‌رانه‌ كۆپیكراوه‌كه‌ی له‌ وه‌ته‌ی ساڵی 2017‌ به‌ بڕی 13 هه‌زار و دوو سه‌د دۆلار فرۆشتووه‌، هاوكات له‌ ساڵه‌كانی دواتر نه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌و به‌رانه‌ كۆپیكراوه‌ی به‌ 10 هه‌زار فرۆشتووه‌.

 
Fly Erbil Advertisment