سبەی شەو ئەگەری هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بەفر ببارێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە سبەی شەو لە ناوچە شاخاوییەکانی پاریزگای دهۆک بەفر ببارێت.
یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد، بەپێی پێشبینییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەهەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەهەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
دەشڵێت:خێراى با لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، لەهەندێ کات چالاک دەبێت بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی باش لەگۆڕاندا دەبێت، لەگەڵ ئەوەی مەوداى بینین لەنێوان 8 – 10 کیلۆمەتر دەبێت .
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ سبەی دووشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2024، پێشبینییەکانی بەو شێوەیە ڕاگەیاندووە، کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین لەکاتەکانی شەودا لەپارێزگای دهۆک، ئەگەری بەفر بارین لەهەندێ لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لەگەڵ بارینی باران و هەورە تریشقە لەهەندێ لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجەو باشووری شاری سلێمانی .
ئاماژەی بەوە کردووە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێرایى با لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت 10 – 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، لەهەندێ کات چالاک دەبێت بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با لەگۆراندادەبێت ،مەوداى بینین لەنێوان 8– 9 کیلۆمەتر دەبێت .
دەشڵێت: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەو شێوەیە دەبێت.
هەولێر : 22پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى