ڕێبوار هادی: مەترسییەکان لەسەر سەرژمێریی گشتی هەر ماون
سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە حکوومەتی عێراق لەسەر پرۆسەکە دڵنیایی داوەتە هەرێمی کوردستان بەڵام ناکرێت بڵێین مەترسییەکان نەماون.
یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێبوار هادی، سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی گوت: سەرژمێری گرنگی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە گوێرەی ڕێژەی دانیشتووان یەکلا دەکاتەوە.
سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: هەرچەندە حکوومەتی عێراق لەسەر پرۆسەکە دڵنیایی داوەتە هەرێمی کوردستان بەڵام ناکرێت بڵێین مەترسییەکان نەماون.
بڕیارە لە 20 و 21ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.