سبەی لوتکەی وڵاتانی گرووپی 20 دەست پێدەکات

لوتکەی وڵاتانی گرووپی 20
لوتکەی وڵاتانی گرووپی 20

بڕیارە لوتکەی وڵاتانی گرووپی 20 لە شاری ریۆ دیجانیرۆ لە بەڕازیل بەڕێوە بچێت.

سبەی لوتکەی وڵاتانی گرووپی 20، لە شاری ریۆ دیجانیرۆ لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت و تا دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات، کە پێویستە سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە یارمەتی وڵاتانی کەم دەرامەت بدەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا ببنەوە.

لوتکەی ئەم ساڵ لەژێر دروشمی بنیاتنانی جیهانێکی دادپەروەر و بەردەوام بە سەرۆکایەتی بەڕازیل بەڕێوەدەچێت و سەرکردەکان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی برسییەتی و چاکسازی گۆڕینی سەرچاوەی وزە گفتوگۆ دەکەن.

 
Fly Erbil Advertisment