زیاتر لە 40 وڵات بەشداریی لووتکەی گرووپی 20 دەکەن

دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل ڕایگەیاند "زیاتر لە 40 وڵات بەشداریی لووتکەی گرووپی 20 دەکەن، کە لە ڕیۆ دی جانیرۆ دەست پێ دەکات."
لولا دا سیلڤا، لە پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی "ئێکس" نووسیویەتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە چاکسازی هەیە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی بڕیارەکانی ڕێزیان لێ دەگیرێت."
دوێنێ یەکشەممە، لولا دا سیلڤا، لەگەڵ سەرۆکی ئەنگۆلا جواو لۆرێنسۆ، سەرۆک وەزیرانی ڤێتنام فام مین تین، سەرۆک کۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و سیریل ڕامافۆسا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور کۆبووەوە بۆ بەشداریی لە چالاکییەکەدا. سەرۆکی بەرازیل هەروەها لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین و شاندی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە.
شایانی باسە، هاتنی شی جینپینگ، سەرۆکی چین، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، یۆن سیۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، خاڤیێر میلی، سەرۆکی ئەرجەنتین و گوستاڤۆ پترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئامادەی لووتکەکە دەبن.
بڕیارە لە 18 تا 19ـی ئەم مانگە لووتکەی گروپی 20 لە ڕیۆ دی جانیرۆ بەڕێوە بچێت.