ڕووسیا هەڵوێستی خۆی لەسەر بەکارهێنانی چەکی ئەمەریکایی لەلایەن ئۆکرانیاوە ئاشکرا کرد

لیۆنید سلۆتسکی، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسیا، دەڵێت: "لێدان لە ڕووسیا بە مووشەکی ئەمەریکا، دەبێتە هۆی هەڵکشان و ئاڵۆزی زیاتر و مەترسیدار."
ئەم قسانەی سلۆتسکی لە سەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ـی ئەمەریکایی هات، لە ڕاپۆرتەکە هاتووە "جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕێگەی بە ئۆکرانیا داوە بە مووشەکی بالیستیکی تاکتیکی ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا."
سلۆتسکی ڕوونی کردەوە "لێدان لە قووڵاییەکانی ڕووسیا بە مووشەکی ئەمەریکایی، هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان مەترسیدارتر و زیاتر دەبێت، هەروەها هەڕەشەکان دەگۆڕێت بۆ تۆڵەکردنەوە." ئاماژەی بەوەش کرد "ئیدارەی بایدن ناتوانێت خۆی بپارێزێت و هەست بەوە نەکات کە بۆ تیمی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا جێ دەهێڵێت."
ئەو بەرپرسە ڕووسە ڕاشیگەیاند "بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕەتیان کردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو هەواڵە بدەن؛ پێدەچێت بایدن بڕیاری دابێت کۆتایی بە خولی سەرۆکایەتییەکەی بهێنێت و وەک 'جۆوی خوێناوی' ناوی بچێتە ناو مێژووەوە."
پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە "جۆو بایدن مۆڵەتی بە کیێڤ داوە کە بە چەکی دوور مەودای ئەمەریکایی هێرش بکاتە سەر قووڵاییەکانی خاکی ڕووسیا."