پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، بۆ دوو شەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024،8، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکانی دەگاتە هەندێ لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان؛ لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەم ناوچانە و هەروەها پێشبینی تاوەباران و هەورەبروسکەی کەم بۆ هەندێ لەناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت.
پلەکانی گەرماش 2-3 پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا، سبەی سێشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2024، نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای هەڵەبجە دەبارێت. هەروەها پلەکانی گەرما 3-4 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دووشەممە، نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16پلەى سیلیزى
دهۆک : 17پلەى سیلیزى
کەرکووک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8پلەى سیلیزى
سۆران : 14پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى