ئیسرائیل پلان بۆ كوشتنی سه‌ركرده‌ی گرووپه‌چه‌كداره‌كانی عێراق داده‌ڕێژێت

له به‌رده‌وامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی بۆسه‌ر ئیسرائیل، سوپای ئه‌و وڵاته پلان بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه داده‌ڕێژێت و به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل، پلانه‌كه بریتییه له به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپانه و لێدان له دامه‌زراوه‌كانیان.
له به‌رده‌وامی و چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی ئیسرائیل له دوو مانگی ڕابردوودا.
به‌گوێره‌ی هەواڵی ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی،ئیسرائیل پلان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه و هێرشی داهاتوو داده‌رێژێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌گوێره‌ی ستراتیژیه‌تیك ده‌بیت هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی غه‌ززه و لوبنان.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، پلانه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهۆ به لێدان له ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و گرووپانه ده‌ستپێده‌كات، قۆناغی دواتریش به گوێره‌ی هه‌مان پلان، بریتیی ده‌بێت له كۆمه‌ڵێك چاڵاكی چڕ بۆ كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو میلیشیاكانی ئێران له عێراق.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاش به ڕۆژنامه‌كانی ئیسرائیلیان ڕاگه‌یاندووه، ڕه‌نگه ئێران بریكاره‌كانی له عێراق زیاتر به‌كاربهێنێت بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی چاڵاكییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له لوبنان و غه‌ززه و ده‌شڵێن مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ڕه‌نگه ئێران مووشه‌كی باڵیستی كورتمه‌ودای ده‌زه پێكردبێته نێو خاكی عێراق.
به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا، 150 هێرشی جۆراوجۆر له نێو خاكی عێراقه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل كه له ڕێگه‌یانه‌وه میلیشیاكانی عێرا چه‌ند خاڵێكی ئئیسرائیلییان له جۆلان و فه‌ڵه‌ستین به مووشه‌ك و درون كردووه‌ته ئامانج و زه‌ره‌ری گیانی و ماددییان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلیش چه‌ندجارێك ڕایگه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان نابێت به‌رامبه‌ر به هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و به‌رپه‌رچی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌داته‌وه.
ئه‌مانه‌ش هاوكاتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نیگه‌رانییه نیوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به فراوانبوونی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ فراوانبوونی هێرشی میلیشیاكان له ژێر ناوی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له تۆڵه‌ی غه‌ززه و لوبنان.