سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی ده‌كات و بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد.
لە کۆبوونەوەكه‌دا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەدا، جەخت لە پێویستیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.