پلانێکی بژمێرە عەرەبەکان لە کەرکووک ئاشکرا دەکرێت

هاووڵاتیەکی دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیماوای کەرکووک، بەناوی 'ڕێبوار' پلانێکی بژمێرە عەرەبەکان ئاشکرا کرد.

ڕێبوار، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "بژمێرە عەرەبەکان لە گەڕەکە کوردییەکان، سەرژمێری لەماڵێک دەکەن، لە چوار ماڵ ناکەن، بۆیە فەرمانبەرە عەرەبەکان سەرژمێری کورد بەتەواوی ناکات، ئەمەش لێدانە لە کورد."

گوتیشی: "لە ڕێگەی کەناڵەکەتانەوە داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد دەکەم، فەرمانبەری عەرەبمان بۆ نەنێرن، بەڵکو فەرمانبەری کوردمان بۆ بنێرن، ئاماژەی بەوەش کرد، مێوانمان دێت زیادی ناکەن."

ئەو باسی لەوەش کرد "کە فەرمانبەری عەرەب دێن دەڵێن ئەو خانووە چەند ماڵی تێدایە، دەڵێین سێ ماڵە، ئەوانیش دەڵێن نابێت خانوو یەک ماڵە و دەبێت یەک ماڵی تێدا بێت."

بەبڕیاری وەزیری پلاندانانی عێراق، لە کەرکووک زیاتر لە پێنج هەزار چاودێر بەسەر تیمەکانی بژمێر تۆمار دەکرێن، سەرژمێریی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەسەر بنەمای سەرژمێریی ساڵی 1957 دەکرێت، بەڵام کورد گومانی لە پرۆسەکە هەیە.

 

 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment