چێشتخانە گرانبەهاکەی هەولێر داخرا

بە بڕیارى پارێزگاری هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فرۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد، داخرا.
سێشەممە، 19-11-2024، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە "دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکاندا، بە بڕیارى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و زۆر بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بە یاسا و ڕێنماییەکان داخرا."
