بۆرێل ئەمڕۆ کۆتا کۆبوونەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی ئەورووپا ئەنجام دا

جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24

جۆزێف بۆرێل، ماوەی پێنج ساڵە، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپایە، ئەمڕۆ کۆتا کۆبوونەوەی خۆی لە ئەنجوومەنی ئەورووپا ئەنجام دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2024، جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەورووپا کرد و دوای کۆبوونەوەکەش بە بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ کۆتا کۆبوونەوە بوو کە من بەشداریی بکەم".

جۆزێف بۆرێل، ماوەی پێنج ساڵە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپایە، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی کارکردنی بوو لەو پۆستەدا.

هەروەها بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 گفتوگۆی لەگەڵ بۆرێڵ کرد و سەردانەکەی کوردستانی بەبیرهێنایەوە. 

ساڵی 2021 بۆڕێل هاتە کوردستان و سەڕەرای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان و بۆ شەوەکەی بەناو بازاڕی هەولێر پیاسەی کرد و خواردنی کوردەواری و شەربەتی هەولێری تاقی کردەوە.

سەردانی بۆرێل بۆ نێو بازاڕی شاری هەولێر