تریفە عەزیز: خواستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان پتر بووه

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان خواستیه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ماهه‌نگییه‌كانی زیاتر بكات.
سێشه‌ممه، 19ـی تشرینی دووه‌می 2024، تریفه عه‌زیز، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌تایبه‌تی نوێنه‌رایه‌تی بازرگانیی ئه‌و وڵاته ئاره‌زووی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكی كۆمپانیاكانیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
تریفه عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شانده‌كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر كردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، خواستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان پتر بووه به‌تایبه‌تی كه وه‌به‌رهێنان لایه‌نه‌كانی وزه و خۆراك و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌یشی گرتووه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌شێك له كۆمپانیاكان ماوه‌ی بیست ساڵه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌شێكی دیكه‌یشیان كه له ناو شانده‌كه‌دان، كۆمپانیای تازه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.