(MEPS2024) دەست پێ دەکات

پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2024) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24، لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەڕێوە دەچێت.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس، لە 22ـی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان، لە دهۆک بە بەشداریی 124 ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاواز و، ژمارەیەک لە بەرپرسی حزبی و حکوومەتیی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەست پێ دەکات و هەمووان لە دهۆک دەبن. کوردستان24 سپۆنسەری مێدیایی دەکات.
لەبارەی کۆڕبەندەکەوە، د. هونەر عیسا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕبەندی مێپس2024 بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەم کۆڕبەندە، بە هاوبەشیی لەگەڵ زانکۆکانی هارڤارد، کامبرێج، ئەتلەنتیک کاونسڵ، ویڵتۆن پارک و کرایسیس ڕیسپۆنس کاونسڵ بەڕێوە دەچێت."
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لە لایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک ڕێک دەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش پێنجەمین کۆڕبەند بەڕێوە دەچێت و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.