بیتکۆین ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد

پێنجشەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2024، نرخی دراوی کریپتۆ "بیتکۆن" بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا 95 هەزار دۆلاری تێ پەڕاند.
بەپێی داتای بازرگانی لە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی بەناوی "Binance"، نرخی بیتکۆین لە ماوەی ڕۆژێکدا بە ڕێژەی 3.95% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 95,400.06 دۆلار.
پشکی بیتکۆین نزیکەی 67.7%ی کۆی بازاڕی جیهانی دراوی کریپتۆ پێک دەهێنێت.
دراوی کریپتۆ بەرزبوونەوەیەکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا سەرکەوتنی بەدەست هێنا؛ بازاڕەکان پێشبینی دەکەن کەرتی دراوی کریپتۆ سوودمەند بێت لە ژینگەیەکی ڕێکخراوەیی لەبار لە ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپدا.

 
 
Fly Erbil Advertisment