یەکەم چاوپێکەوتنی نێوان باڵابەرزترین و کورتەباڵاترین ئافرەت لە جیهان

باڵابەرزترین و کورتەباڵاترین ئافرەتانی جیهان لە هۆتێل ساڤۆی لە لەندەن یەکتریان بینی و چیرۆک و ئەزموونەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد.
ڕومەیسا گەلگی، ئافرەتێکی تورکی تەمەن 27 ساڵە، کە باڵابەرزترین ئافرەتە لە جیهاندا و بەرزییەکەی 215.16 سانتیمەترە، جیوتی ئامگێ، خانمە ئەکتەری هیندی تەمەن 30 ساڵ، کورتەباڵاترین ژنە، کە باڵای 62.8 سانتیمەترە.
گەلگی، سەبارەت بە دیدارەکەیان گوتی: ناسینی جیۆتی بۆ یەکەمجار سەرسوڕهێنەر بوو بەهۆی جیاوازی باڵامانەوە، بەڵام زۆر باش بوو شتگەلێکی هاوبەشمان هەیە، وەک خۆشەویستیمان بۆ ماکیاژ و چاودێریکردنی خۆمان."
جیۆتی ئامگێ دەڵێت: "زۆر دڵخۆش بووم بە بینینی باڵابەرزترین ئافرەت لە جیهاندا کۆبوونەوەیەکی زۆر چێژبەخش بوو، ڕومەیساش کەسێکی دڵسۆزە."
گەلگی و ئامگێ، وەک ئایکۆن لە کتێبی گینس لە چوارچێوەی یادی 70 ساڵەی کتێبەکەدا ڕێزیان لێ گیرا، هەروەها لە چاپی تایبەتدا شانبەشانی کەسایەتییەکانی دیکەی وەک دیانا ئارمسترۆنگ، ئەو ئافرەتەی کە درێژترین نینۆکی هەیە و سوڵتان کۆسن، باڵابەرزترین پیاو لە جیهاندا، دەرکەوتن."
کرەیگ گلێندای، سەرنووسەری تۆماری جیهانی گینس دەڵێت: "ڕیکۆردەکانی جیهانی گینس ئاهەنگ دەگێڕن بۆ جیاوازییەکان و ئەم خاوەن ژمارەی پێوانەییانە."
The first time that Rumeysa Gelgi, the world's tallest woman, met Jyoti Amge, the world's shortest woman 🥰️#GWRDay pic.twitter.com/uSLqIHZlKG
— Guinness World Records (@GWR) November 21, 2024