عادل باخەوان: سەرژمێریی دانیشتووان ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق زیاد دەکات

دوو ڕۆژه پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووان له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رژمێرییه‌كه كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق زیاد ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 21ـی تشرینی دووه‌می 2024، عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له باره‌ی عێراق تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24 سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق له‌م سه‌رژمێرییه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له باره‌ی عێراق پێشبینی كرد پرۆسه‌كه ببێته هۆی زیادكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له 329 كورسییه‌وه بۆ 450 كورسی.
عادل باخه‌وان پێشتریش بۆ وێبسایتی (DW)ـی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، شیعه كه زۆرینه‌ی عێراق پێك ده‌هێنن، پێیان وایه سه‌رژمێریی "پێویستیی نیشتمانی"ـیه، هاوكات سوننه وای ده‌بینێت میكانیزمێكه بۆ هه‌ژموونی زیاتری شیعه له عێراق، له‌و كاته‌ی كورد بۆچوونی وایه چه‌كێكه به ده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی.
چوارشەممە، 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی سەر بە ماددەی 140 دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوی پێنجشەممە، 21-11-2024، بەردەوام دەبێت.