سەرۆک بارزانی و ئەحمەد داوودئۆغڵوو پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد داوودئۆغڵوو
سەرۆک بارزانی و ئەحمەد داوودئۆغڵوو

 سەرۆک بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا كۆ ده‌بێته‌وه‌ و دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، سەرۆک بارزانی لە پەراوێزی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری دهۆک، لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا کۆ بوویەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئاڵوگۆڕ کران و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ڕێکارەکان بۆ باشترکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش و پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە گفتووگۆیان لە بارەوە کرا.

هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستی پێ کرد.

 
Fly Erbil Advertisment