کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق بە پەلە کۆ دەبێتەوە

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر داوای عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ده‌كات؛ كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر عێراق كه په‌یوه‌ندییان به ئیسرائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه.
هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، كۆمكاری عه‌ره‌بی بڕیاری دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 24ـی تشرینی دووه‌می 2024، له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رانی هه‌میشه‌یی وڵاتانی ئه‌ندام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بكات.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای عێراقه بۆ تاوتوێكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له دژی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان.
ڕۆژنامه‌ی (أخبار)ـی لوبنانی له ژماره‌ی هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان ئاماده‌باشیی خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ڕاگه‌یاندووه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه بچنه ژێر فشاره‌كانی ئیسرائیل، كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ژێرخانی سیاسی و سه‌ربازی و كوشتنی سه‌ركرده كاریگه‌رییه‌كانیانی كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدا سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، واشنتن پلانی ئیسرائیلی بۆ لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كان گه‌یاندووه‌ته محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام سوودانی فشاری نه‌خستووه‌ته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ ڕاگرتنی چالاكییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل له فه‌ڵه‌ستین.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی سه‌رله‌نوێ هۆشدارییه‌كه‌ی ئیسرائیلیان گه‌یاندووه‌ته‌وه سوودانی، به‌ڵام گرووپه چه‌كداره‌كان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه چالاكییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل ڕابگرن تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل به ئاگربه‌ستی غه‌ززه و لوبنان ڕازی ده‌بێت.
هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی پانێلی کۆڕبەندی مێپس2024 گوتی: ناوچەکە لەژێر ئاگرە و عێراق بەشێکە لە ناوچەکە، "ئێمە نیگەرانین لە دۆخی ناوچەکە، ئێستا هەڕەشەی ئیسرائیل لەسەر عێراق هەیە، نامەی هه‌ر یه‌ك له ناتانیاهۆ و ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان."
وەزیری دەرەوەی گوتیشی: حکوومەتی عێراق شەڕی ناوێ و بەشێک نییه لە شەڕ و دەیه‌وێت شەڕ دوور بخاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له‌م باره‌وه زۆر جدیین و هەستییان پ ێدەکرێت.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوودانی لەگەڵ سیاسییەکان و سەرکردەکانی لایەنی شیعی باسی مەترسی بارودۆخەکە دەکات، سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپەکان و ئێرانیش لە پەیوەندیی بەردەوامدایە.