بەڕێوەبەر و شەش کارمەندی نەخۆشخانەیەک لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کوژران

لوبنان
لوبنان

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دار ئەلئەمال لە نزیک بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان لەگەڵ شەش کارمەندی نەخۆشخانەکە، کوژران.

هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024،  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دار ئەلئەمال لە نزیک بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان لەگەڵ شەش کارمەندی نەخۆشخانەکە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ماڵی دکتۆرەکە کە لە تەنیشت نەخۆشخانەکەیە، کوژراون.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاشکرای کرد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی زانکۆی دار ئەلئەمال، عەلی راکان عەلام لەگەڵ شەش هاوڕێی لە نەخۆشخانەکەدا لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی لە تەنیشت نەخۆشخانەکەی  کوژران.

 
Fly Erbil Advertisment