پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە؛ هەمواری بودجە تەوەرێکی دانیشتنەکەیە

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و چەندان تەوەر تاوتوێ دەکات، هەمواری بودجەش یەکێکە لەوان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ڕۆژی سێشەممە، 26-11-2024، بڵاو کردەوە کە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ دەست پێ دەکات.

 بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکە، لە تەوەری یەکەمدا پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 دەکات و لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات.

هەروەها یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە خوێندنەوەی دووەمە بۆ هەمواری یاسای بەرگریی شارستانی، ئەوە لەگەڵ دەنگدان لەسەر ڕێککەوتنی هەماهەنگی بواری گواستنەوەی ئاسمانیی نێوان ڕووسیا و عێراق.

 خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقیش؛ یەکێکی دیکەیە لە تەوەرەکان.