لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ڕێگەی کەلار- خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای کردووە، لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ڕێگەی کەلار- خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای کرد،پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین، لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسکەر، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا پێکیاندادا، بەهۆی ئەو ڕووداوەش کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون، دواتر هەردوو بریندارەکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا، بەمەش ئەوانەی لە ڕووداوی هاتوچۆکە بوونە قوربانی، ژمارەیان گەیشتە سێ کەس کە
دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی سێنتراکەبوون، یەکیان لەدایک بووی 1951 و ئەوەی دیکەش 1979 بوون، لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپتراکە کە لەدایک بووی 2002 ە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکارو چۆنییەتی ڕووداوەکە.