کۆمکاری عەرەبی پشتیوانیی لە عێراق دەکات

کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕ سەرکۆنە دەکات و پشتیوانیی خۆشی بۆ عێراق دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، لەسەر داوای عێراق، لەبارەی هەڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجام دا.
کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، لە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕ و هەڕەشەکردنی لە عێراق سەرکۆنە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ عێراق دووپات دەکەینەوە.
کۆمکاری عەرەبی، قسەکانی نوێنەری ئیسرائیل لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی عێراق، بە هەنگاوێک بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕ و داگیرکاریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەڵەمدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی جددی و بەپەلە بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنە بەردەوامەکانی جەنگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرایەوە، ئەویش لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هاوکات کۆمکاری عەرەبی بڕیارنامەیەکی دەرکرد، کە داوای لە سکتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کردووە نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بنێرن کە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی کۆمکارییەکە بکاتەوە بۆ پشتیوانی لە عێراق لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل و هەروەها رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.
هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، كۆمكاری عه‌ره‌بی بڕیاری دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 24ـی تشرینی دووه‌می 2024، له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رانی هه‌میشه‌یی وڵاتانی ئه‌ندام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بكات.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای عێراقه بۆ تاوتوێكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له دژی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان.
ڕۆژنامه‌ی (أخبار)ـی لوبنانی له ژماره‌ی هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان ئاماده‌باشیی خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ڕاگه‌یاندووه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه بچنه ژێر فشاره‌كانی ئیسرائیل، كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ژێرخانی سیاسی و سه‌ربازی و كوشتنی سه‌ركرده كاریگه‌رییه‌كانیانی كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدا سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، واشنتن پلانی ئیسرائیلی بۆ لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كان گه‌یاندووه‌ته محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام سوودانی فشاری نه‌خستووه‌ته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ ڕاگرتنی چالاكییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل له فه‌ڵه‌ستین.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی سه‌ر له‌نوێ هۆشدارییه‌كه‌ی ئیسرائیلیان گه‌یاندووه‌ته‌وه سوودانی، به‌ڵام گرووپه چه‌كداره‌كان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه چالاكییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل ڕابگرن تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل به ئاگربه‌ستی غه‌ززه و لوبنان ڕازی ده‌بێت.