ڕێبوار تەها: سوپای عێراق ڕێگە لە ژیانی کاسبکاران دەگرێت

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک

پارێزگاری کەرکووک، دەڵێت: گرنگە لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕژێمی پێشوو پەیوەست بە زەویوزار و موڵکایەتیی کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، ڕایگەیاند: ناوە بە ناوە سوپای عێراق هەڵدەکوتێتە سەر چەند گوندێکی سنووری ناوچە کوردستانییەکان و ڕێگری لە ژیانی ئاسایی و کاسبکار و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەکات.

پارێزگاری کەرکووک، ئاماژەی بەوە کرد: سەرقاڵی چارەکردنی ئەو بابەتەین لە هەندێ ناوچە، بەڵام گرنگە لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕژێمی پێشوو پەیوەست بە زەویوزار و موڵکایەتیی کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت. 

هەر ئەمڕۆ لەگوندەکانی پەڵکانە و شناغەی سنووری سەرگەڕان، دوو جووتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر کران.

 
Fly Erbil Advertisment