شەپۆلێکی بەهێزی سەرما عێراق دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بەهێزی سەرما عێراق دەگرێتەوە کە لە 14ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە.
عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراقی ڕایگەیاند "چاوەڕوان دەکرێت لەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە عێراق بکات، کە لە ماوەی 14ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە."
عامر جابری گووتیشی: "شەپۆلە سەرماکەی عێڕاق لەمڕۆوە دەست پێ دەکات و زۆر بەهێز دەبێت، بە چڕی ڕۆژئاوای ئەنبار تا موسڵ دەگرێتەوە، هەروەها بای بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم."
ئاماژەی بەوەش دا "تا ڕۆژی سێشەممە شەپۆلەکە بەرەو باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵ دەکشێت، پلەکانی گەرماش چوار پلە دادەبەزن.
 لای خۆیەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات "کاریگەریی شەپۆڵێکی باران لەگەڵ بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکانی هەرێـمی کوردستان دەکات و ئەمڕۆ دووشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانەکە زیاد دەبێت و پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment