سەربازانی بنکەی عەین ئەسەد خۆیان بۆ ئەگەری شەڕ ئامادە دەکەن
سەرباز و کارمەندانی بنکەی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمەریکا خواردن و خواردنەوە کۆگا دەکەن و خۆیان بۆ ئەگەری شەڕ ئامادە دەکەن.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بە مێدیاکانی عێراقیان ڕاگەیاندووە "بنکەی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمەریکا لە سنووری پارێزگای ئەنبار، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خواردن و خواردنەوەیان کۆگا کردووە و خۆیان بۆ ڕووداوی ناکاو ئامادە دەکەن."
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەش کردووە "عەین ئەسەد لە ماوەی یەک ڕۆژدا چوار کاروانی لۆجیستی و خۆراکی بەدەست گەیشتووە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە ڕووی نەداوە."