گوێدرێژ بووەتە "شادەمار"ـی ژیانی خەڵکی غەززە لە سەردەمی شەڕدا
خه‌ڵكی غه‌ززه له سه‌رده‌می شه‌ڕ و به‌ر له شه‌ڕیش به‌هۆی هه‌ژاری و ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه خرابووه سه‌ریان، زۆربه‌ی كاته‌كان پشتیان به گوێدرێژ ده‌به‌ست بۆ هاتووچۆ و كاری ڕۆژانه‌ی بازاڕه‌كانیان.
نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و تێكچوونی ڕێگه‌وبان و ئه‌و گه‌مارۆ و هێرشانه‌ی كه له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه ده‌كرێته سه‌ر غه‌ززه، هاووڵاتییانی ئه‌و كه‌رته ناچارن پشت به گوێدرێژ ببه‌ستن بۆ هاتووچۆ و كاری ڕۆژانه‌ی بازاڕ، به شێوه‌یه‌ك بووه‌ته "شاده‌مارــی خه‌ڵكه‌كه.
ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (فاو) ڕایگه‌یاندووه، ڕێژه‌ی 43%ـی گوێدرێژ و ئه‌سپ به‌هۆی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه كوژراون و ته‌نیا 2600ـیان ماون، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ژیانی خه‌ڵكی غه‌ززه قورس بكات.
ئه‌و ڕێكخراوه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، نرخی یه‌ك گوێدرێژ له غه‌ززه ده‌گاته 650 یۆرۆ، بۆیه كرێی هاتووچۆ به گوێدرێژ له گه‌ڕه‌كێكی غه‌ززه بۆ گه‌ڕه‌كێكی دراوسێی زیاتر له 5 دۆلار و نیو ده‌بێت.
ئافره‌تانی غه‌ززه نیگه‌رانی خۆیان له به‌رانبه‌ر قورسی ژیان له كه‌رته‌كه‌یان ده‌ربڕیوه و گوتوویانه، كاتێك به گوێدرێژ هاتووچۆ ده‌كه‌ن و له‌ناو كه‌ره‌ڤانه‌كه‌ی داده‌نیشن، هه‌ست به شه‌رم و نیگه‌رانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م بژارده‌یه زیاتریان نییه.
هه‌ینی 6ـی تشرینی یه‌كه‌یم 2023، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی نه‌بوونی گوێدرێژ بووه‌ته‌وه و به گوته‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش قه‌یرانه‌كه پێشهاتێكه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه و به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه ژیانیان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و بارگرانی زیاتر بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان گوێدرێژ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕۆژانه به‌كار ده‌هێنن.
له‌م باره‌وه هاوڵاتییه‌ك به ناوی هانی نادی كه كاری بازرگانی ده‌كات قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه كردبوو و گوتبووی، خاوه‌نی ته‌نیا یه‌ك گوێدرێژه، له كاتێكدا پێشتر 700 گوێدرێژی بۆ پێویستی ناوخۆیی له غه‌ززه هاورده كردووه.
واشنتۆن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشابوو، دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئابلۆقه‌ی ئابووری خسته سه‌ر بازرگانی گوێدرێژ له سه‌ره‌تای ساڵی 2023ـدا، بۆیه ده‌ستخستنی گوێدرێژ له كه‌رتی غه‌ززه زه‌حمه‌ت بوو و قه‌یرانی نایه‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه كردبوو، ئیسرائیل به‌شێوه‌ی ڕاسته‌قینه له ئه‌یلوولی 2021ـوه ئابلۆقه و كۆتوبه‌ندی خسته سه‌ر بازرگانی گوێدرێژ له كه‌رتی غه‌ززه، كه هانی نادی ده‌ڵێت، ئه‌و كات 30 هه‌زار گوێدرێژی له ئیسرائیل بۆ غه‌ززه گواستووه‌ته‌وه.
هاوكات دوو بریكاری سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئیسرائیل به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ گوێدرێژ له كه‌رتی غه‌ززه و پێشێلكردنی مافی ئاژه‌ڵ، بڕیاری داوه ئابلۆقه بخاته سه‌ر بازرگانیكردن به‌و ئاژه‌ڵه له غه‌ززه.
هانی جه‌ختیشی كردبووه‌وه، بازاڕی گوێدرێژان له غه‌ززه ڕووبه‌ڕووی بێسه‌روبه‌ری و پشێوی بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی یه‌ك گوێدرێژ ده‌گاته نزیكه‌ی 1000 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا.