ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجام درا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایه گوتوویەتی (دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە) ! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە و سەرۆکی حکوومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە .
ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان