ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی پێشبینی ده‌كات سبه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا په‌سند بكرێت

ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی پێشبینی ده‌كات، حكوومه‌تی ئیسرائیل سبه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی په‌سند بكات؛ ده‌شڵێت، سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان فشار ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 25ـی تشرینی دووه‌می 2024، ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی پێشبینی كرد حكوومه‌تی ئیسرائیل سبه‌ی سێشه‌ممه، 26ـی تشرینی دووه‌می 2024، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی په‌سند بكات.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل فشار له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه په‌سند بكات.
هاوكات، كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سبه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ده‌خاته به‌رده‌م ئیسرائیلییه‌كان.