وەزیرێکی لوبنان: شەڕ 10 ساڵ لوبنانی بۆ دواوە گەڕاندەوە

ئەمین سەلام، وەزیری ئابووری لوبنان ڕایگەیاند، تێچووی زیانە ماددی و  ئابوورییەکانی شەڕی لوبنان زیاترە لە 20 ملیار دۆلار.

وەزیری ئابووری لوبنان، بە پێگەی ئەلحوڕەی ئەمەریکی گوتووە: "ئەم شەڕە 10 ساڵ لوبنانی بردەوە دواوە، لە نێوان 3 بۆ 5 ساڵی سەختی ئابووریی لوبنانیش ئێستە ئاوەدانکردنەوە بنیاتنانەوەشی هاتە سەر."

لای خۆیەوە ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر لایەنە بەشدارەکانی شەڕەکە، بۆ ڕێککەوتن و کۆتایی هێنان بەو شەڕ و پێکدادانانەی کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیل بەردەوامە، ئەویش لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر پەرەی سەندووە و مەترسی فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

 لای خۆیەوە سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕایگەیاند "گفتوگۆکان لەسەر ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە." 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment