جۆو بایدن بەشداریی ئاهەنگی دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەکات

جۆو بایدن بەشداریی لە ئاهەنگی دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەکات.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە "جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری داوە بەشداریی ئاهەنگی سوێندخواردن و دەست بەکاربوونی دۆناڵد تڕەمپ وەک 47مین سەرۆکی ئەمەریکا بکات."
کۆشکی سپی باسی لەوەش کردووە "جۆو بایدن و جیل بایدنی هاوسەری، پێکەوە بەشداریی لە ئاهەنگی دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەکەن، کە بڕیارە ئاهەنگەکە 20ـی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لەباڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت."
لە کاتێکدا ساڵی 2021، دۆناڵد ترەمپ کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دۆڕا، ڕەتی کردەوە بەشداریی ئاهەنگی دەست بەکاربوونی جۆو بایدن بکات.

ڕۆژی سێشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هاووڵاتییانی ئەمەریکا 47ـەمین سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵبژارد و تێیدا دۆناڵد ترەمپ لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.