خوێندنی باڵا: 698 قوتابی دیکە لە زانکۆکان وەرگیران
سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسىی بەتاڵ (698) قوتابی دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى 12 ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبووەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە، لەئەنجامدا (698) قوتابى/ خوێندکارى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 گەڕایەوە.