دەستەی پەخشی ئیسرائیل: ئەمشەو بایدن ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئەمشەو جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت.
سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بەڵام بە گوێرەی مێدیاکانی ئیسرائیل، پێدەچێت گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان نزیک بێت.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی پشتڕاستی کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل دەستی کردووە بە تاوتوێکردنی ڕێککەوتننامەی پێشنیازکراوی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بڕیارە ئەمشەو جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕابگەیەنێت.