حکوومەتی دانیمارک لەپێناو پاراستنی ژینگە، باج دەخاتە سەر باوبژ "غازات"ـی مانگا

زۆربه‌ی فراكسیۆن و پارته سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی دانیمارك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنێك كه به "ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سه‌وز" ناسراوه، ڕازی بوون، به‌تایبه‌تی كه گومان هه‌بوو ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م پرۆژه‌یه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ده‌بێته یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
"ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سه‌وز"، له حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ (2024) له نێوان زۆربه‌ی فراكسیۆن و پارته سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی دانیمارك ئیمزا كرا و ئامانج لێی پاراستنی زیاتری ژینگه و پاكڕاگرتنی بوو.
جووتیاران و كیشاوه‌رزانی دانیماركی به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت له ساڵی 2030ـیه‌وه، به‌رانبه‌ر هه‌ر تۆنێك باوبژ "غازات" كه له مانگاكانه‌وه ده‌رده‌چێت، بڕی نزیكه‌ی 43 دۆلار باج بده‌نه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان و له ساڵی 2035ـدا ئه‌م بڕه بۆ 88 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
حكوومه‌ت، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، پارته سیاسییه‌كان، سه‌ندیكاكان، جووتیاران و كیشاوه‌رزان و پیشه‌وه‌رانی دانیماركی سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن و هه‌مووان له‌سه‌ری ڕازی بوونه.
ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سه‌وز له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌نگاوێكی پێویسته له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی پاكڕاگرتنی ژینگه و پاراستنی.
پرۆژه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی بایۆلۆجی و فره‌وانكردنی هاووڵاتیی سروشتی ده‌كاته‌وه، به شێوه‌یه‌ك 250 هه‌زار دۆنم دارستانی نوێ له خۆ ده‌گرێت و 140 دۆنم زه‌وی دیكه‌یش ده‌شیێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه "ئالیك"ـی سروشتی و ته‌ندروست بۆ ئاژه‌ڵان له ناویشیاندا مانگا و به‌راز دابین بكرێت، كه به‌م هۆیه‌وه كه‌مترین "باوبژ" ده‌رده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ژینگه‌ی دانیماركی له پیسبوونێكی به خۆڕایی ده‌پارێزرێت.
ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سه‌وز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، له ڕێگه‌ی ئه‌م پلان و پرۆژه‌یه‌وه، ژینگه و سروشتی دانیمارك وه‌رده‌چه‌رخێنن كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1864ـوه به خۆی نه‌بینیوه.