ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان

ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان، کە لەلایەن ئەمەریکا و فەرەنساوە پێشنیاز کراوە چەند خاڵێکی سەرەکی لەخۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمنیی ئیسرائیل، ڕێککەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە لوبنان پەسەند کرد.
کەناڵی 14ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام ناکۆکی لەنێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا هەیە لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، ئەمەریکا دەڵێت سبەی بەیانی بچێتە بواری جێبەکردنەوە، لە بەرانبەردا ئیسرائیل دەڵێت دەبێت سبەی ئێوارە ڕابگەیەندرێت.
ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان لەم خاڵانە پێک دێت:
حزبوڵڵا و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی لوبنان هێرشی نەكەنە سەر ئیسرائل.
لە بەرامبەردا، ئیسرائیل هیچ هێرشی سەربازی و ئاسمانی و وشكانی لە خاكی لوبنان ئەنجام نادات.
ئیسرائیل و لوبنان دان بە بڕیاری ئەنجووومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی ژمارە 1701 دەنێن.
ئیسرائیل یان لوبنان مافی بەرگركردنیان لە خۆیان هەیە و ئەم پابەندوونە ئەو مافەیان لێناسێندنەوە.
هێزەكانی ئاسایش و سەربازی لوبنان، ئەوانەی فەرمین دەتوانن چەك هەڵبگرن یان كاری ئەمنی بكەن.
كڕین و فرۆشتن و بەرهەمهێنانی چەك و تەقەمەنی لە لوبنان لە ژێر چاودێر و سەرپەرشتی حكوومەتی لوبنان دەبێـت.
هەموو دامەزراوە بێ مۆڵەتەكان، كە كار لە بەرهەمێنانی چەك و تەقەمەنی دەكەن لە لوبنان دەبێت هەڵبوەشێنەوە.
هەموو ئەو ژێرخان، بنكە و بارەگە سەربازییانە هەڵوەشێنەوە، كە سەرچاوەن بۆ هەموو جۆرە چەكێك.
لێژنەیەكی قبوڵكراو لەلایەن ئیسرائیل و لوبنان پێك دەهێندرێت بۆ چاودێری و هاوكاری و گەرەنتی جێبەجێكردنی ئەو پابەندییانە.
ئیسرائیل و لوبنان لیژنەی هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەكگرتووەكان(یونیفێل) لە پێشلكاری لەو پابەندیانە ئاگادار دەكەنەوە.
هێزە فەرمی و سەربازیبیەكانی لوبنان لە تەواوی ناوچە و دەروازە سنوورییەكان بڵاوەیان پێ دەكرێت.
ئیسرائیل هێزەكانی لە ماوەی 60 رۆژ دا بەشێوەیەكی لەسەرخۆ دەگەڕێنتەوە ئەمدیوی هێڵی شین.
ئەمەریكا كارئاسانی بۆ باشتركردنی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ گەیشتن بۆ سنووری وشكانی دەکات.